له په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندزدا، به مه‌به‌ستى پێڕاگه‌یشتن به بابه‌ت و پرسه پێوه‌ندیداره‌كان به قوتابییان، چه‌ند لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌ن و به فه‌رمى له لایه‌ن راگرایه‌تى په‌یمانگاوه ناسراون و گوێ بۆ راو بۆچوون و پێشنیارهكانییان دهگێرى و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى هه‌ر گیروگرفتێكیان ده‌درێ، كه ئاڕاسته‌ى راگرایه‌تى په‌یمانگا ده‌كرێ.
یه‌كێك له‌و لیژنانه، لیژنه‌ى نوێنه‌رایه‌تى قوتابییانه، كه ئه‌رك و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى درووستكردنى پێوه‌ندى تۆكمه و توند و تۆڵه له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یمانگا. ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ر كێشه و باسێكى په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندى قوتابییان و مه‌سه‌له‌ى خوێندنیان و هه‌ر كێشه‌یه‌كى گشتى دیكه هه‌بێ، راسته‌وخۆ له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌یمانگا ده‌خاته به‌رباس و پێكه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان دهدهنَ. ئه‌وه‌ى شیاوى ئاماژه پێدانه كه ئاستى پێوه‌ندى و لێكگه‌یشتنى دوولایه‌نه له نێوان نوێنه‌رایه‌تى قوتابییان و راگرایه‌تى په‌یمانگا، له ئاستێكى زۆر به‌رزدایه.
یه‌كێكى دیكه‌ش له لیژنه‌كان، په‌یوه‌سته به هه‌ندێ كێشه و باس و كارى تایبه‌ت، كه ده‌شێت له لاى قوتابییان هه‌بن و پێویست ده‌كا به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێن. به سه‌رنجدان له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌یه‌تى و به سه‌رنجدان له‌و هش كه په‌یمانگاكه‌مان تێكهڵاوهو هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر ومێى تێدایه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه هه‌ندێ جار پێویست ناكا كێشه و باسه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌و دوو ره‌گه‌زه به شێوه‌یه‌كى گشتى باس بكرێن و پێڕاگه‌یشتنیان بۆ بكرێ، بۆیه دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت به پَێڕاگهیشتن به‌و مه‌سه‌لانه له لایه‌ن په‌یمانگاوه له نێوان قوتابییان پێكهێنراون. ئه‌مه‌ش زۆرتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، تا به ئاسانى بتوانرێ كۆنترۆڵى پاراستنى نهێنى ئه‌و قوتابییانه بكرێ، كه كێشه‌یه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه و ئاڕاسته‌ى په‌یمانگا ددهكرێ. به خۆشییه‌وه له‌م باره‌شه‌وه په‌یمانگا و وه‌ڵامده‌رى په‌یمانگا، له‌و په‌ڕى ئاست به‌رزیدایه.