شيرزاد إسماعيل حمد
فێرخوازی بەشی ژمێريارى
هێدی سعید عمر
فێرخوازی بهشی تهكنهلۆجیای زانیاری
جوتیار خدر
فێرخوازی بەشی گەشت و گوزار
"من وەك فێرخوازێكی زمانی ئینگیزی، بەكردنەوەی بەشی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگای تەكنیكی تایبەتی رواندز لە دوو روانگەوە دڵخۆشم، یەكەم بەختەوەرم كە من قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیم لەم پەیمانگایە
ئەو ئارەزوەم هاتە دی، تا لەرێگەی ئەم بەشەوە فێری زمانی ئینگیزی بم.
دووەم، سەربەرزم بە پەیمانگاكەم، كە لەپاڵ كاری ئەكادیمی و پێگەیاندنی كادیری ناوەند لەبازاری كاردا، هاوكات لەبواری هونەری و رۆشنبیری و كەلتووریشەوە لەرێگەی فیستیڤاڵ و سیمینارو وۆرك شۆپەوە دونیا بینی قوتابیان فراوانتر دەكات و پەرە بەئاستی رۆشنبیری و مەعریفە دەدات.
لەم روانگەیەوە، راگرایەتی پەیمانگاو مامۆستایان بەو پەری دڵسۆزییەوە، كار دەكەن بۆ ئەوەی ئاستی فێربوونی قوتابی لەپلەیەكی بەرزی خوێندنی ئەكادیمیدا جێ بكەنەوە، چونكە ئەوان خاوەن پێگەیەكی دیارو بەرزی ئەكادیمین. خەمخۆری و لێهاتوویی ئەوان جێگای رێزە. "
هەژار علی
فێرخوازی بەشی زمانی ئینگلیزی
"من وەکو خوێندکارێکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری(IT)لەماوی دوو ساڵی خوێندنم لەپەیمانگای ڕواندزدا شتانێک فێر بوم و فێرکرام لەلایەن مامۆستاکانی بەشەکەمەوە کە تا بمێنین قەرزداری ئەوانم مامۆستاکانمان زۆر سەرکەوتوانە بەبێ هەست کردن بە ماندوویەتی و بێاری هامیشەو هەموو کاتێک لەگەڵما بوون،
وا هەست دەکەم بەشەکەمان باشترینی پەیمانگایە،، وە پەیمانگاکەمان لەناوچەکەو دەرەوەی نەوچەکە جێ پەنجەی دیارە بێگومان ئەمەش بۆ لێهاتوی ستافەکارامەکەی دەگەڕێتەوە"
هەڤاڵ عمر
فێرخوازی بەشی زمانی ئینگلیزی