پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 4 / 5

Star ActiveStar ActiveStar ActiveStar ActiveStar Inactive
 

 

قوتابییان له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌زموونێكى جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و پڕ ده‌سكه‌وتى نوێوه‌.
په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز سه‌رنجێكى تایبه‌ت ده‌داته‌ قوتابى و قوتابى به‌ سه‌نته‌ر ده‌بینێ له‌ پڕۆسه‌ى فێركردن و وانه‌وتنه‌وه‌دا. هه‌ربۆیه‌ش كۆى ئه‌زموون و كاره‌كانى قوتابى له‌م په‌یمانگایه‌دا به‌ته‌واوى جیاواز ده‌بن.
قوتابى هه‌م له‌ رووى دابین كردنى مامۆستاى زیره‌ك و لێزانه‌وه‌ و هه‌م له‌ رووى دابینكردنى كه‌ره‌سته‌ى خوێندن و پێداویستییه‌كانى خوێندنه‌وه‌، چێژ له‌ ئه‌زموونى خوێندنى خۆى له‌ په‌یمانگا وه‌رده‌گرێ. قوتابى هانده‌درێت كه‌ به‌ كارى زانستى و لێكۆڵینه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنى سیمینارى زانستى و ئه‌نجامدانى كارى مه‌یدانى، ئاستى زانستى خۆى بباته‌ سه‌رێ و نموونه‌ى قوتابییه‌كى سه‌ركه‌وتوو له‌ خۆیدا به‌رجه‌سته‌ بكات.
قوتابى له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، ته‌نیا ژیانێكى ئه‌كادیمى ئه‌زموون ناكات، به‌ڵكو هاوكات له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌، جۆرێك ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و پڕۆسه‌ى به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون، ئه‌زموون ده‌كات.
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه‌ له‌خۆگرى كارووبارى تایبه‌تى وه‌ك كارووبارى كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌رزشی و هونه‌رییه‌، قوتابییان ئه‌زموونه‌كانى خۆیان له‌ گه‌ڵ یه‌كترى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن و په‌ره‌ به‌ ئاستى تێكه‌ڵى و تواناى داهێنانى خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ قوتابى له‌ په‌یمانگادا، هه‌وڵده‌دا به‌ رێزگرتن له‌ بۆنه‌ و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نیشاندانى هه‌ستى هاوسۆزى له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا له‌ كاره‌سات وپێشهاته‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان، ئاوێته‌یى خۆى له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا نیشان بدات و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى به‌رده‌وام پته‌وتر بكات.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندزدا، ڤیستیڤاڵێكى ساڵانه‌ى زانستى و كولتوور و هه‌روه‌ها رۆژێكى تایبه‌تى كولتوورى هه‌یه‌، كه‌ قوتابییان به‌ گه‌رم وگوڕى زۆره‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ كولتوورى و زانستییه‌كانى خۆیانیانى، تێدا نمایش ده‌كه‌ن.
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانین بڵێێن، كه‌ ئه‌زموونى قوتابى له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، زۆر جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و پڕ له‌ سوودى زانستى و چێژه‌.