پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

یەکەی وەرزشی

 

به‌شێك له‌ سیاسه‌تى په‌یمانگا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ چۆن بتوانێ هاوكات له‌ گه‌ڵ زانست، ژینگه‌یه‌كى ئه‌وتۆ بخوڵقێنێ، كه‌ قوتابى هه‌ست به‌ بێزارى نه‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رنجى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان ده‌دات و هه‌وڵده‌دات به‌ دۆزینه‌وه‌ى حه‌ز و ئاره‌زووى قوتابییان، مه‌وداى په‌ره‌پێدان به‌ توانا و داهێنانه‌كانیان زیاد بكات. ئێمه‌ له‌ په‌یمانگا ده‌مانه‌وێ هه‌موو ئه‌و به‌هرانه‌ى كه‌ قوتابییه‌كانمان هه‌یانن، بدۆزینه‌وه‌ و هه‌لومه‌رجى گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانییان بخوڵقێنین. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ش كه‌ جێى سه‌رنجى قوتابییانه‌ و رۆڵێكى گه‌وره‌ ده‌گێڕێ له‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ى قوتابییان و په‌ره‌پێدان به‌ به‌هره‌كانیان، وه‌رزشه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ په‌یمانگاكه‌مان یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ت كردووه‌ به‌ وه‌رزش. له‌ رێگه‌ى ئه‌م یه‌كه‌یه‌وه‌، ساڵانه‌ چه‌ندین پێشبڕكێى وه‌رزشى و چالاكى په‌یوه‌ست به‌ وه‌رزش رێكده‌خرێن، كه‌ له‌ لایه‌ن قوتابییانه‌وه‌ پێشوازییه‌كى گه‌رمیان لێده‌كرێ.

به‌ڕێوه‌به‌ر:
رێباز ساڵح ره‌سووڵ

پێوه‌ندى:
07507989792