پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

یەکەی ڕاگەیاندن

 

یه‌كه‌ى راگه‌یاندن له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، شوێن و پێگه‌یه‌كى دیارى هه‌یه‌. ئه‌م یه‌كه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات كه‌ ببێته‌ ده‌نگێكى باوه‌ڕپێكراو و ره‌وان، تا سیماى په‌یمانگا، به‌ باشترین شێوه‌ بگه‌یه‌نێ به‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ نایابترین شێوه‌ پێوه‌ندى له‌ گه‌ڵ خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ. په‌یمانگا له‌ ئێستادا، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌مه‌نێكى كورتى هه‌یه‌ و له‌ رووى تواناوه‌ تواناكانى به‌رته‌سكن، بۆیه‌ له‌ رووى راگه‌یاندن و ئامرازه‌كانى راگه‌یاندنه‌وه‌، سنور و كاره‌كانیشى به‌رته‌سكن. به‌ڵام به‌رنامه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى په‌یمانگا، ئاستى په‌ره‌پێدان به‌ كارى راگه‌یاندنیش زیاتر و به‌رفراوانتر بكرێ. ئه‌مه‌ش به‌ سه‌رنجدانه‌ له‌و گرنگییه‌ى، كه‌ راگه‌یاندن له‌ دنیاى ئه‌مڕۆدا هه‌یه‌تى. له‌مباره‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌یمانگا به‌ چاوێكى پڕ له‌ گرنگییه‌وه‌، ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌. یه‌كه‌ى راگه‌یاندنى په‌یمانگا ده‌یهه‌وێ، ببێته‌ پردێك، كه‌ پێوه‌ندى له‌ نێوان ئه‌ندامه‌كانیى، له‌ قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌ لایه‌ك و ئه‌ندامانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگادا، له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، به‌رده‌وام بكات و بنیات بنێ.

گرنگترین ئه‌و كارانه‌ى كه‌ یه‌كه‌ى راگه‌یاندن پێیان هه‌ڵده‌ستێ، بریتین له‌:

1ــ به‌ڕێوه‌بردنى ماڵپه‌ڕ و تۆِڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى په‌یمانگا
2ــ ئاماده‌كارى بۆ رێكخستنى سیمینار بۆ مامۆستایان و قوتابییان و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ ئامرازه‌كانى راگه‌یاندنى په‌یمانگا
3ــ ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانى دیكه‌ى قوتابییان و بلاوكردنه‌وه‌یان
4ــ ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى رێكلام بۆ په‌یمانگا و هه‌ر چالاكییه‌كى دیكه‌ى ناو په‌یمانگا
5ــ درووستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن

به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌:
کۆژان مصطفی احمد

بەختیار طیب فقی علی

پێوه‌ندى:
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

kozhan

bakhtiar