پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

یه‌كه‌ی كتێبخانه‌

search iconگەڕان لە کتیب

 یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رچاوه‌كانی هه‌ر ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی، هه‌وڵدانه‌ بۆ ئاماده‌كردنى ژینگه‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ر بۆ قوتابى ومامۆستایان و به‌ گشتى هه‌موو ئاره‌زوومه‌ندانى زانست، تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ بتوانن به‌ ئاسانى ئاسۆى روانین و زانیارى خۆیان و دواجار تواناى داهێنان و كارى زانستییان ببه‌نه‌ سه‌رێ. یه‌كیك له‌و هۆكارانه‌ش كه‌ رۆڵێكى به‌رچاوى له‌ به‌دیهێنانى ئه‌و ژینگه‌ زانستییه‌دا هه‌یه‌، هه‌بوونى كتێبخانه‌یه‌.

په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه‌، له‌ سه‌ر بنه‌ماى هه‌ستكردنى به‌ به‌رپرسیارێتى بۆ په‌روه‌رده‌كردنى قوتابییان و خوڵقاندنى ئه‌و ژینگه‌ زانستییه‌، هه‌وڵیداوه‌ كه‌ كتێبخانه‌یه‌كى باش و ده‌وڵه‌مه‌ند دابمه‌زرێنێ و كتێبه‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌ پسپۆڕییه‌كانى په‌یمانگاى تێدا به‌رهه‌ڤ بكات.

یه‌كه‌ى كتێبخانه‌ى په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، به‌ گوێره‌ى تواناكانى په‌یمانگا، هه‌وڵیداوه‌ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ كتێب دابین بكات و به‌ شێوه‌یه‌كى رێكوپێك پۆلێنبه‌ندییان بكات، تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ قوتابییان به‌ ئاسانى بتوانن سوود له‌ سه‌رچاوه‌كان وه‌رگرن.

ئێستا له‌ كتێبخانه‌ى په‌یمانگاكه‌مان به‌ هه‌زاران كتێب و گۆڤارى تایبه‌ت به‌ پسپۆڕییه‌كانى په‌یمانگا و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرى گشتی تێدان و به‌رنامه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى هه‌رچى زیاترى. تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بتوانین سه‌ره‌تایى ترین كه‌ره‌سته‌ پێویسته‌كان بۆ توێژینه‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زانیارى قوتابییان، ئاماده‌ و به‌رده‌ست بكه‌ین.

هه‌ر له‌ یه‌كه‌ى كتێبخانه‌، سه‌ره‌ڕاى دابینكردنى شوێنى خوێندنه‌وه‌، كه‌ره‌سته‌ى پێویستیش دابینكراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پێشكه‌شكردنى سیمینار.

به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌:

دلخواز یاسین محمد

پەیوەندی:

 ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.