ته‌ندرووستى قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران و دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى شیاو له رووى تهندرووستییهكى چۆنایه‌تى به‌رز، یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له په‌یمانگاكه‌مان، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێكهێنراوه و به به‌رده‌وامى سه‌ردانى هه‌موو به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كانى په‌یمانگا و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كا، كه پێویسته له رووى ژینگه‌یى و پاك و خاوێنییه‌وه، مه‌رجه‌كانى ته‌ندرووستى و سه‌لامه‌تیان، تێدا رهچاوكرابن و له ئه‌گه‌رى هه‌بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌كیش، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به راپۆرتى تایبه‌ت و چاره‌سه‌رى دیاریكراو ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كى تریشه‌وه، هه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه به به‌رده‌وامى هه‌ڵده‌ستێت به درووستكردن و ئاماده‌كردنى پۆسته‌رى تایبه‌ت به وشیارى ته‌ندرووستى، تا له‌م رێگه‌یه‌وه تاكه‌كان چ له ناو په‌یمانگا به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت و چ له كۆمه‌ڵگاش به شێوه‌یه‌كى گشتى، ئاگادارى ئه‌و رێگایانه بن، كه ده‌توانن لێیانه‌وه، خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان سه‌لامه‌ت راگرن.
پۆستهرەکانى تایبه‌ت به وشیارى تهدروستى و سه‌لامه‌تى: