له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێكى به‌رچاو له قوتابییانى په‌یمانگاكه‌مان، له شوێنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى سۆران و ره‌واندزه‌وه دێن و شوێنى نیشته‌جێ بوونیان دووره، بۆیه پێویستان به شوێنى مانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى و به بێ ماندوێتى بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن. په‌یمانگاش وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ت كردووه بۆ دابینكردنى به‌شه‌ناوخۆیى پێویست و گونجاو بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ى، كه پێویستیان به شوێنى مانه‌وه هه‌یه، و هه‌وڵیداوه كه به گوێره‌ى توانا باشترین خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكات. یه‌كه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان به‌وپه‌ڕى هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى، هه‌وڵده‌دات كه ژینگه‌یه‌كى گونجاو و شیاو دابین بكات و هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه نه‌هێڵێ، كه دێنه سه‌ر رێگاى قوتابییان له كاتى مانه‌وه‌یان. ئه‌م یه‌كه‌یه به هاوكارى یه‌كه پێوه‌ندیداره‌كانى تر، هه‌موو پێَداویستییهكانى قوتابییان له ئامێره‌كانى گه‌رمى و ساردى و نه‌وت و غاز و ئاو و كاره‌با....و هتد، دابین ده‌كات.
به گشتى ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه‌ش ئه‌نجامده‌دات:
١. رێكخستنى قوتابییانى كوڕ و كچ و دابه‌شكردنیان به سه‌ر بهشهناوخۆییهكاندا.
٢. پێڕاگه‌یشتن به هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك كه دێته سه‌ر رێى قوتابییانى نیشته‌جێى بهشهناوخۆشییهكان.
٣. سه‌ردانكردن و پێڕاگه‌یشتن به خواست و پێداویستییه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ر:
پەیوەند مجید عثمان
پێوه‌ندى:
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.