یه‌كه‌ى دارایى یه‌كێكه له یه‌كه هه‌ره گرنگه‌كانى په‌یمانگا و له روى كارگێڕییه‌وه، راسته‌وخۆ له ژێر چاودێرى و سهپهرشتى راگرى پهیمانگادایه. یه‌كه‌ى دارایى له چه‌ند به‌شێكى دیكه پێكهاتووه، كه بریتین له: گه‌نجینه، وه‌رگرتنی داهات، به‌شی پێداچونه‌وه‌و خه‌رجکردن، وردبینی.
یه‌كه‌ى دارایى یه‌كه‌یه‌كى پڕ كار و پڕ له ورده‌كارییه، ئه‌مه‌ش بۆ جۆرى ئه‌و كارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌م یه‌كه‌یه ئه‌نجامیان ده‌دات.
گرینگ‌ترین ئەو کارانەی ئەم یەکەیە ئەنجامی دەدات:
١. وه‌رگرتنى كرێى خوێندنى قوتابییان و ئه‌نجامدانى رێكارى پێویست له رووى ژمێریارى و كارگێڕییه‌وه. كرێى قوتابییان كه به پێنج قیست وه‌رده‌گیرێت، له لایه‌ن یه‌كه‌ى داراییه‌وه، كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌درێن و رێكده‌خرێن.
٢. پێداچوونه‌وه‌و درووست‌کردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ژمارکردنی کرێی کاتژمێره‌کانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و خه‌رجکردنی بڕى پاره‌ی پێویست بۆ هه‌ر مانگێک.
٣. وردبینی کردن و دڵنیابوون له‌و پسوولانه‌ی، كه دێنه‌وه بۆ یه‌که‌ی دارایی، له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌ی، كه له په‌یمانگا پێکهێنراون، وه‌ک: لیژنه‌ی کڕین و لیژنه‌ی جێبه‌جێکردن و هه‌روه‌ها خه‌رجکردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌و پسولانه‌ی، که بڕیاری خه‌رجکردنیان له‌لایه‌ن ڕاگری په‌یمانگاوه دراوه.
٤. گرتنه‌به‌ری ڕێکارێکی ژمیریارانه و ده‌رکردنی ڕێنمایی تایبه‌ت به یه‌که‌ی دارایی سه‌باره‌ت به خه‌رجکردنی پاره و وه‌رگرتنی. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌پێی یاسای ژمێریاری، رێنمایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
٥. درووست‌کردنی چه‌کی تایبه‌ت به یه‌که‌ی دارایی بۆ ڕاکێشانی تایبه‌ت(مسحوبات شخصیه)، که له‌لایه‌ن کارگێڕی پڕۆژه‌وه، کاری وه‌رگرتنی بۆ ده‌کرێ.
٦. هه‌ڵگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌کان، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر کردارێکی دارایی، بۆکس فایلێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌ڵده‌گیرێ.
٧. ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى تایبه‌ت به هه‌موو چالاكییه داراییه‌کان له ماوه‌ى ساڵێكدا، به شه‌فافترین و باشترین شێوه.
٨. بینینی ڕۆڵی ژمێریاری کارگێڕى له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی، که له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی په‌یمانگاوه ده‌رده‌چن و په‌یوه‌ندیان به باری دراییه‌وه هه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ كارووچالاكییهكان و ئه‌وانه‌ى كه پێویستیان به تێچووى دارایى هه‌یه، راوێژى پێویست ده‌داته به‌رپرسیاران.
به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه:
بەشدار علی ملا
پێوه‌ندى: