پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

بەشێوەیەکی جیاواز یادی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی چەکی کیمیای کرایەوە

 

DSC 4048

 

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹/۱۱/۳٠، پەیمانگەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ناحییەی خەلیفان هەڵسان بە ئەنجامدانی چاڵاکییەک بەمەبەستی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی چەکی کیمیای.

 

لە سەرەتادا باس لە گرینگی و لە یادنەکردنی ئەم ڕۆژە کرا، دواتر لەلایەن بەڕێز (خالید عبدلله) کە یەکێک بوو لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیای چیرۆکی ژیانی خۆی بۆئامادەبووان گێڕایەوە.

لە کۆتایدا، م. نیهاد بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگە سوپاسنامەیەکی پەیمانگەی پێشکەش بە ناوبراو کرد و هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ بەڕێزیان خواست.