پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

پێشبڕكێیەکی زانستی لە پەیمانگەی ڕواندز

 

slider

 

 

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، ساڵانە پێشبڕكێی پۆستەری زانستی بۆ سەرجەم بەشەکان ڕێک دەخات، ئامانج لەم پێشبرکێیەش، گرینگیدانە بە توانا شاراوەکانی قوتابیان و فێرکردنیانە بە کاری گروپی.

 

ئەم پێشبڕکێیە ساڵانە دووجار دەکرێت. بۆ ماوەی سێ مانگ ئامادەکاری بۆ دەکرێت و، یەکێک لە مامۆستایانی پسپۆر لە بوارەکە سەرپەرشتی دەکات.

جێگەی ئاماژەدانە، پۆستەرەکان دەبێت پەیوەندیان بە بابەتە هەنوکەی و سەردەمیەکانەوە هەبێت.

دوای هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانیش لەلایەن لیژنەیەکی زانستیی تایبەت، یەکەم و دووەم و سێیەم باشترین پۆستەر خەڵاتدەکرێن. هەر قوتابییەکیش بەشداری لە ئامادەکردنی پۆستەرەکان بکات، نمرەی پێدەدرێت.

 رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹/۱۱/۲٥، پۆستەری ھەریەک لە بەشەکانی دەرمانسازی و ژمێریاری و تەکنەلۆژیای زانیاری خرانەڕوو.