ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٠۱۹-۱۱-۱٦، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان، و مامۆستایان و مێوانان، وۆرکشۆپێکی یەک رۆژە لەلایەن "د. بەختیار کەمال تاڵەبانی"، لە پەیمانگەکەمان بەڕێوەچوو.
لەتەوەرهی یەکەمدا، باس لە (هەوڵ و متمانە وەکوو دوو بنەمای سەرەکی بۆ بەرەو پێشبردنی خود و کۆمەڵگە کرا، وە ڕوونتر تیشک خرایە سەر عەقڵیەت و خۆگونجاندن و جیاوازی لەنێوان سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەک).
لە تەوەرەی دووەمیش، تیشک خرایە سەر (گەنج وتوانای بڕیاردان، و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی). دواتر سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان بابەتەکەی دەوڵەمەندتر کرد، و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەنێوان ئامادەبووان و پێشکەشکار ئاڵ و گۆڕکرا.
لە کۆتای وۆرکشۆپەکەدا بەڕێز ڕاگری پەیمانگە
"دلاور جوهر"، وێڕای دەست خۆشی لە بەڕێزیان، سوپاس و پێزانینی پەیمانگەی پێشکەش بە ناوبراو کرد.