پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                  

به‌ڕێوه‌چوونى سیمینارێك له‌سه‌ر میوانداریكردن له‌ پیشه‌سازى گه‌شتوگوزار

 

رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٢٠١٧/٥/١٠ به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان "د. فه‌رهاد حه‌مه‌د" راگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابییانى به‌شى گه‌شتوگوزار، به‌شى گه‌شتوگوزارى په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، سیمینارێكى بۆ به‌ڕێز "ئانووپ سوورى" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆڕه‌ك ته‌له‌فریك سازكرد..

له‌م سیمیناره‌دا، كه‌ به‌ زمانى ئینگلیزى پێشكه‌شكرا و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "م. نیهاد فه‌یسه‌ڵ" سه‌رۆكى به‌شى زمانى ئینگلیزى په‌یمانگاوه‌ وه‌رده‌گێڕایه‌ سه‌ر زمانى كوردى، به‌ڕێز سوور زۆر به‌ وردى تیشكى خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ گرنگه‌كانى میوانداریكردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌و بوواره‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكى گرنگى په‌یوه‌ست به‌ بازاڕى كار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێ ببنه‌ به‌شێك له‌ هێزى كارى ئه‌و بازاڕه‌.
له‌ به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا، به‌ڕێزیان تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤ چۆن ده‌توانێ ببێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكى سه‌ركه‌وتوو.
دوابه‌شى سیمیناره‌كه‌ش، ته‌رخان كرابوو بۆ پرسیار و تێبینى قوتابییان و مامۆستایان، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌ به‌ تێروته‌سه‌لى وه‌ڵامدرانه‌وه‌.