بەخێربێیت قوتابی خۆشەویست بۆ بەشی فێرکاری پێشکەشکردنی فۆرمی ئۆنڵایین:
تکایە پێش دەست کردن بە پڕکردنوەی فۆرم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە پاشان سەردانی لاپەرەی پێشکەشکردنی فۆرم بکە:
سەرەتا پێویستە هەریەکێک لەمانەی خوارەوە ئامادە بکەیت و سکانیان بکەیت:
١- ناسنامەی باری سارستانی
٢- ڕەگەزنامەی عێراقی
٣- کارتی زانیاری
٤- پاسپۆرت (ئەگەر هەیە)
٥- کارتی نیشتیمانی (ئەگەر هەیە)
٦- بڕوانامەی دەرچوون
* بڕوانامەی دەرچوون لە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە دەبێت کە دەتوانیت لە خوارەوە دایبەزێنیت و پاشان پرینتی بکەیت، دوواتر دەبێت سەردانی قوتابخانەکەت و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەت بکەیت بۆ پڕکردنەوەی بەشیوەی دروست:
* دەرچووانی ساڵی ٢٠١٧ بڕوانامەی دەرچوونیان پێویست نییە لە کاتی پێشکەشکردنی فۆرم
دووای ئەوەی ئەم بەڵگانامەت بە شێوەیەکی دروست سکان کرد پێویستە جۆری فایلەکە یەکێک بێت لەمانە (pdf,jpg,jpeg,gif,png) و پاشان ناوی خۆت لە فایلەکان بنێ لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.
دووای ئامادەکردنی ئەم بەڵگەنامانە بە شیوەی دروست سەردانی لاپەرەی پێشکەشکردنی فۆرم بکەو دەست بکە بە دانانی زانیارییەکان بە شیوەی دروست.