به سه‌رنجدان له‌وه‌ى كه له دنیاى ئه‌مڕۆدا بهسهنتهركردنى قوتابى له پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردندا، له ناوه‌ندى سه‌رنجدایه و گرنگى زۆر به رێكاره‌كانى به‌رهه‌ڤ كردنى ئه‌و ئامانجه ده‌درێ، په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندزیش، به چڕى له سه‌رى كار ده‌كات. راستیهكهشى ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له سه‌ركه‌وتنى كارى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، په‌یوه‌سته به‌وه‌ى كه چه‌نده قوتابییان توانیویانه و ده‌توانن، ببنه كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌كادیمى سه‌ركه‌وتوو و باوه‌ڕبه‌خۆبوو.
به‌شێكى به‌رچاو له‌م گرنگیپێدانه به قوتابى، خۆى له راهێنان و بارهێناینان ده‌بینێته‌وه بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى. په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، سه‌رنجێكى تایبه‌ت ده‌داته توێژینه‌وه‌ى قوتابییان و له رێگه‌ى ستافى ئه‌كادیمى و وانه‌كانه‌وه، ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵده‌درێت، بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كانى كارى زانستى، به قوتابییان بناسێندرێن. دابینكردنى مامۆستاى به‌توانا بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى قوتابییان و هاوكارى كردنیان و هه‌وڵدان بۆ دابین كردنى كه‌ره‌سته‌ى توێژینه‌وه(وه‌ك كتێب و گه‌شتى زانستى و تاقیگه)، به‌شێكن له سیاسه‌تى په‌یمانگا، بۆ راهێنانى قوتابییان له سه‌ر ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى.
په‌یمانگا ته‌نیا وه‌ك رۆتێنێكى ئاسایى سه‌یرى توێژینه‌وه‌ى قوتابییان ناكات، كه له كۆتایى دووه‌م ساڵى خوێندندا، پێویسته پێشكه‌ش بكرێت. به‌ڵكو وه‌ك كارێكى جدى ده‌یبینێ و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دا، كه په‌ره به‌و توێژینه‌وانه بدات، بۆ كارى جدیتر و به به‌رهه‌متر. پێى وایه كه ئه‌و قوتابییانه ده‌توانن به هاوكارى سهرپهرشتیارهكانیان، كارى زۆر به كه‌ڵك و به به‌رهه‌متر ئه‌نجام بده‌ن.
له ئێستاشدا ئه‌گه‌رچى ئه‌مساڵى رابردوو(2015-2016) یه‌كه‌مین ئه‌زموونى توێژینه‌وه‌ى قوتابییان بوو له په‌یمانگاكه‌مان، به‌ڵام به‌رنامه له ئارادا هه‌یه، كه چۆن بكرێت به‌شێكى به‌رچاو له‌و توێژینه‌وانه‌ى كه ئه‌نجام دراون(كه له رووى كه‌ره‌سته و بنه‌ماكانى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى به‌هایه‌كى به‌رزیان هه‌یه) په‌ره‌یان پێ بدرێت و له داهاتوودا له ژێر چه‌ترى پڕۆژه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فراوانتردا، جێیان بكرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له به‌رنامه‌دایه، كه له‌و توێژینه‌وانه‌ى ئه‌نجام دراون، ههمبانهیهكى زانیارى به‌نرخ كۆبكرێته‌وه وپوخت بكرێت و وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كى ئاماده، بخرێته خزمه‌تى توێژه‌ران.
به كورتى ده‌توانین بڵێین، په‌یمانگا به ئه‌ركى سه‌ره‌كى خۆى ده‌زانێ، كه له ماوه‌ى دوو ساڵى قوتابى له په‌یمانگا، به ته‌واوى له سه‌ر ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى رایبهێنێ. ئه‌زموونى ساڵى رابردوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایى و گفتوگۆكردنیان، نیشانى دا، كه نووسینى توێژینه‌وه‌ى فێرخوازان، كارێكى نه‌ك رۆتێنى نییه، به‌ڵكو زۆر جدى و به‌هاداره و به‌شێكى گرنگ له ناسنامه‌ى قوتابى پێوه به‌نده.
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |