په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى به بڕبڕه‌ى پشتى هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى داده‌نێ و پێێ وایه هه‌ر ده‌زگایه‌كى زانستى ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ كاریگه‌ر بێت، ده‌بێ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه و ئاماده‌كردنى هه‌ل ومه‌رجى گونجاو بۆى، له كاره هه‌ر له پێشینه‌كانى بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگا زۆر گرنگى به‌م بواره ده‌دات و ئه‌وه‌نده‌ى كه بۆى بكرێ، كارئاسانى و ئاماده‌كارى و پشتیوانى پێویست پێشكه‌ش به توێژه‌ران ده‌كات.
په‌یمانگا پێى وایه، به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ى كه ناوچه‌كه هه‌ڵگرى توانا و تایبه‌تمه‌ندى زۆره و كه‌م كاریان له سه‌ر كراوه، ده‌بێ توێژینه‌وه و پڕۆژه‌كانى توێژینه‌وه، په‌یوه‌ست بن به تایبه‌تمه‌ندى و كه‌م و كورتى و كێشه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ زانست به ئهبستراتى نه‌هێڵرێته‌وه. له روانگه‌ى ستراتیژى په‌یمانگاوه، زانست بۆ خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تییه و بۆیه به ئه‌ركى خۆى و توێژه‌رانى ده‌زانێت، كه زانست و زانیارییه‌كه‌یان له پێناوى خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ل ومه‌رجى مرۆڤ و ژینگه‌ى مرۆڤه‌كان، به‌كار بێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگا له رێگه‌ى توێژه‌ره‌كانى خۆى و هه‌روه‌ها له رێگه‌ى راگه‌یاندنى پرۆژه‌ى توێژینه‌وه‌وه، بانگێشتى لێكۆڵه‌ران ده‌كات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه له ئه‌گه‌رى هه‌بوونى پڕۆژه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌ی جۆریى و كاریگه‌ر، هه‌وڵى پشتیوانیكردن و یارمه‌تیدانى تۆیژهر یان توێژه‌ران ده‌دات، بۆ ته‌واو كردنى پڕۆژه‌كه‌یان.
له رێگه‌ى پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌وه ئێمه باشتر و ئامانجدارتر ده‌توانین، په‌نجه له سه‌ر كه‌م و كورتییه‌كان دابنێین و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ بدۆزینه‌وه.