په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، هه‌ر له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و راستیه‌ى، كه له به‌شى پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌دا باسمان كردووه و توێژینه‌وه به داینه‌مۆى هه‌ر ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمى داده‌نێ، به پێویستى ده‌زانێ، وه‌كو ئه‌ركێكى ئه‌كادیمى و ئه‌خلاقى، پشتیوانى و هاریكارى توێژه‌ران بكات بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى توێژینه‌وه‌كانیان. ئه‌گه‌رچى له ئێستادا ره‌نگه په‌یمانگا تواناى پێویستى بۆ پشتیوانى كردن له توێژه‌ران به باشترین شَێوه نه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ستى پێكردووه و رایگه‌یاندووه، كه ئاماده‌ى هاریكارى كردنى توێژه‌رانه، ئه‌و ئومێده ده‌خاته دڵه‌وه، كه له ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تواناى په‌یمانگا، ئه‌و هاوكارییه‌ش فراوانتر و جدیتر ده‌بێت.
گرنگترین ئه‌و هاریكارییهى كه له ئێستادا په‌یمانگا ده‌توانێ پێشكه‌ش به توێژه‌رانى بكات، بریتییه له له‌خزمه‌ت دانانى تاقیگه و كتێبخانه و ئامرازه‌كانى دیكه‌ى په‌یمانگا، كه بۆ توێژینه‌وه ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ئاماده‌یى هاوكارى داراییشى راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ى، كه توێژینه‌وه له گۆڤاره زانستییه‌كانى ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌دا، كه خاوه‌نى ئیمپاكت فاكته‌رن، بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
کلیک لەسەر ئەم فۆرمانە بۆ داگرتنیان