پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

وانەبێژان

یه‌كێك له‌ ستوونه‌ گرنگه‌كانى هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركارى، هه‌بوونى ستافى وانه‌بێژى كاراو لێهاتووه‌. ستافى وانه‌بێژ رۆڵى ئه‌و رێگا رۆشنكه‌ره‌وانه‌ ده‌بینێ، كه‌ به‌ پێدانى سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان و روونكردنه‌وه‌ى بنه‌ماكان، ئاسۆیه‌كى دیكه‌ ده‌كهاته‌وه‌ و بناغه‌ى رامان و بیركردنه‌وه‌ى زانستیانه‌ داده‌ڕێژێ.

له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى رواندز، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ستافى وانه‌بێژ رۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕن و یه‌كێكن له‌ بنه‌ماكانى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركردن و بناغه‌ و فاكته‌رێكى به‌هێزى به‌دیهێنانى خوێندنێكى كواڵیتى به‌رزى جێگاى متمانه‌ن، بۆیه‌ وردبینى زۆر له‌ دیاریكردنیاندا به‌كار ده‌برێ.

هیچ وانه‌بێژ و مامۆستایه‌ك له‌ په‌یمانگا، به‌ بێ تێپه‌ڕاندنى كێبه‌ركێیه‌كى توند له‌ گه‌ڵ هاوپیشه‌كانى و به‌ بێ نیشاندانى به‌رزى ئاستى تواناى خۆى له‌ چاو ئه‌وانى تر، ناتوانێ به‌ربه‌سته‌كانى بوون به‌ به‌شێك له‌ په‌یمانگا، تێپه‌ڕێنێ. گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش كه‌ له‌ روانگه‌ى سیاسه‌ت و ستراتیژى پیه‌مانگاوه‌، پێویسته‌ له‌ مامۆستایانى وانه‌بێژدا هه‌بن، بریتین له‌: زیره‌كى، زانستى بوون و پایه‌ند بوون به‌ بنه‌ما زانستییه‌كان، باوه‌ڕ به‌خۆبوون، به‌رزى تواناى بیركردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌گرانه‌، راده‌ى به‌رزى ئاوێته‌ بوون به‌ پیپسۆڕییه‌كه‌ى، زمان پاراویى و زمانزانى، ئاسۆ فراوانى، هه‌بوونى ئاستێكى به‌رز له‌ نواندن و داهێنانى رێگه‌ى شیاوى وانه‌گووتنه‌وه‌ و فێركردن، پابه‌ندبوون به‌ رێگاكانى وانه‌وتنه‌وه‌ و تواناى به‌ستنه‌وه‌ى زانسته‌كه‌ى به‌ واقیعى ژیانى كۆمه‌ڵگا.

به‌ خۆشییه‌وه‌، به‌ سه‌رنجدان له‌و وردبینى و هه‌ستیارییه‌ى كه‌ له‌ سیاسه‌تى په‌یمانگا، به‌رامبه‌ر به‌ دابینكردنى وانه‌بێژى لێزان و كارامه‌ هه‌یه‌، ده‌توانین بڵێین له‌ ئێستادا په‌یمانگاكه‌مان یه‌كێكه‌ له‌و په‌یمانگایانه‌ له‌ هه‌موو هه‌رێمدا، كه‌ خاوه‌نى باشترین ستافى وانه‌بێژه‌ و به‌شێكى به‌رچاویان ده‌رچووى زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن.

ئه‌وه‌ش گرنگه‌ كه‌ بگوترێ، به‌ مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌سانى لیهاتوو و شاره‌زا، ساڵانه‌ له‌ رێگه‌ى ئاگادارییه‌وه‌، ئه‌كادیمییه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سیڤى خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر له‌ رێگه‌ى چاوپێكه‌وتن و پێشكه‌شكردنى وانه‌ى تایبه‌ت و نموونه‌یى، سه‌ركه‌وتووه‌كان دیارى ده‌كرێن و له‌ ریزى ستافى وانه‌بێژى په‌یمانگادا، جێیان ده‌كرێته‌وه‌.

وانه‌بێژانى به‌شى زمانی ئینگلیزى

وانه‌بێژانى به‌شى ژمێریارى

وانه‌بێژانى به‌شى گه‌شتوگوزار

وانه‌بێژانى به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى