له په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌تی رواندز پیوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن به چه‌ندین شێوه داڕێژراون، كه گرنگترینیان بریتین له:
١ــ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی: له په‌یمانگاكه‌مان دوو تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی هه‌ن، كه ده‌بێ تێكڕای نمره‌كه‌ی له نێوان 40 بۆ 50 بێت. ئه‌مه په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌رێژی مامۆستاوه، كه چه‌ندی نمره‌كه‌ی له سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی به نووسین و چه‌ندی دیكه‌شی له سه‌ر چالاكی ناو پۆل داده‌نێ. تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵیش هه‌یه، كه ئه‌ویش ده‌بێ تێكڕای نمره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده بێت، كه له گه‌ڵ تێكڕای نمره‌ی كۆششی قوتابی كه له دوو تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌رزی پێكهاتووه، بكاته 100.
٢ــ تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ناكاو(كویز): ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه، كه مامۆستای وانه به شێوه‌ی له ناكاو و به زۆری له دوای پێشكه‌ش كردنی وانه‌كه‌ی به قوتابییه‌كانی ده‌كات، به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌وه‌ی كه قوتابی تا چه‌نده توانیویه‌تی، بابه‌ته‌كه وه‌ربگرێت و ئاوێته‌ی بێت.
٣ــ راپۆرت و سیمینار: به‌شێكی دیكه له پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن له په‌یمانگاكه‌مان، بریتییه له راسپاردنی قوتابی، به ئه‌نجامدان و ئاماده‌كردنی سیمینار و راپۆرت به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه له‌ل لایه‌ك شاره‌زای نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كان بێت و له لایه‌كی تریشه‌وه توانای قسه‌كردن و گه‌یاندنی زانیاری خۆی بباته سه‌رێ.
٤ــ گه‌ڕان و ئه‌نجامدانی كاری مه‌یدانی: له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕییانه‌ی كه له په‌یمانگاكه‌مان هه‌ن، پێویستیان به كاری مه‌یدانی و كرده‌یی هه‌یه، بۆیه مامۆستایان به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی پێویست سه‌باره‌ت به بابه‌ته جیاوازه‌كان، قوتابییان راده‌سپێرن به ئه‌نجامدانی كاری مه‌یدانی و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی.