پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ڕواندز                                 

دەربارەی پەیمانگا

په‌یمانگای رواندز بۆ خزمه‌تگوزاری خوێندنی باڵا و پێگه‌یاندنی كادری ئه‌كادیمی هونه‌ری به‌ فه‌رمانی وزاری ژماره‌4 (٩١٩/ن) له‌ساڵی ٢٠١٤ دامه‌زراوه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانی ده‌یانه‌وێت خوێندن ته‌واو بكه‌ن و گه‌شه‌ به‌توانا مرۆ یی و پسپۆرییه‌كانی یان بده‌ن.
ئێمه‌ یه‌كه‌م په‌یمانگای ئه‌كادیمی ته‌كنیكی تایبه‌ت بووین له‌ هه‌رێمی كردستان بۆ ره‌خساندن و واڵاكردنی هه‌ڵی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان و به‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵی كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
سه‌ره‌تا به‌ كردنه‌وه‌ی سێ به‌ش ده‌ستمان پێكرد كه‌ بریتی بوون له‌ به‌شه‌كانی گه‌شت وگوزار و ژمێریاری و ته‌كنه‌ڵۆجیای زانیاری, ئێستاش له‌هه‌وڵداین به‌ فراوان كردنی په‌یمانگا به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ‌ به‌ پێی پێویستی كۆمه‌ڵگاو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بۆ پركرنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كارگێری له‌دام و ده‌زگاكانی میری و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ره‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ سوودی خه‌ڵك و ده‌ڤه‌ره‌كه‌.
Rwandz PTI